یەکەم ئۆتۆمبێلی کارەبایی کەی دروستکرا؟ | 16/02/2020
کوردزۆن
یەکەم ئۆتۆمبێل لە سەدەی نۆزدەی زاینی لە ئوسکتلەندا کەوتە بەردید، کەلە لایەن داھێنەر رۆبەرت ئەندیرسۆن دروستکرا، ئەم ئۆتۆمبێلە بە ھۆی مەکینەیەکی کارەبایی کاری دەکرد، بە شێوەیەکی ووردتر مێژووی دروستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی (١٨٣٢-١٨٣٩)ی زایینی، لەدوای ئەمەش بیرۆکەی ئەو مەکینانەی بەسوتەمەنی کاردەکەن کاری لەسەر کرا.
داھێنەری ئەڵمانی کارل فریدریش بەنز دەستی بەدروستکردنی یەکەم ئۆتۆمبێل کرد کەوا بەمەکینەیەک کاربکات لە ڕێگای بەکارھێنانی بەنزین، ئەمەش لە ساڵانی نێوان (١٨٨٥-١٨٨٦)ی زایینی، وە ئۆتۆمبێلەکە سێ تایەی ھەبوو.
دوای داھێنەر بەنز، دوو داھێنەری تر بەناوی (گوتلیب دایملەر) و (فیلھەلم مایباخ)
یەکەم ئۆتۆمبێلی چوار تایەیان دروست کرد، کەوا بە مەکینەیەک لە ڕێگای روتەوە کاری دەکرد، ئەمەش لە ئەڵمانیا لەساڵی (١٨٨٦)ی زایینی بوو، ناوی مەکینەکەش نرا (Cannstatt-Daimler).
2242 بینین
|