نیشانەکانی پێش لەکار کەوتنی پاتری ئۆتۆمۆبێلەکەت ! | 02/03/2020
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
چۆن دەزانیت پاتری ئۆتۆمبێلەکەت لەکار دەکەوێت
پاتری ئۆتۆمبێل بە یەکێک لەسەرەکیترین پارچەکانی ئۆتۆمبێل دادەندرێت و دەکەوێتە نزیک بزوێنەر و ئامانجی سەرەکی لە بوونی پاتری بریتیە لە دروست کردنی بلێسە (شرارە) کارەبایی بۆ ئەوەی بزوێنەرەکە کار بکات ، بەڵام بەتێپەربوونی کات ئەم پاتریە لەکار دەکەوێت و پێویست دەکات بیگۆڕیت ، لەگەڵ ئەمەش ھەندێک نیشانە ھەیە کە ئاگادارت دەکەنەوە لەوەی کاتی تەواوبوونی پاتری ئۆتۆمبێلەکەت ھاتووە ، لەوانەش :
• بەکارخستنی ئۆتۆمبێل کاتێکی زیاتری دەوێت ، ئەمەش بەبەراورد بە کاتەکانی پێشوو و ئەگەر ھاتوو ھەر کاری نەکرد ئەوا مانای ئەوەیە پاتریەکەت لەکار کەوتووە .
• ئەگەر پاتریەکەت ئەسڵی بێت ئەوا تەمەنی لە نێو ٢-٣ ساڵ دەبێت ، بەڵام ئەمەی لە بازاڕی خۆمان ھەیە تەمەنیان زۆربەی تەنھا یەک ساڵە .
• گەر بەردەوام گلۆپەکانی ئۆتۆمبێلەکات پێبێت ، ئەوا تەمەنی پاتریەکەت کەمتر دەبێت .
• بۆنێکی ناخۆش لە نێو پاتریەکە دەردەچێت و ھەندێک جاریش مادەیەکی لینجی لێ دەردەچێت و ھەندێک جار مادەیەکی کلسی وەک خوێواک وایە لەسەر پاتریەکە .
سەرچاوە | الموضوع
2082 بینین
|