چەند زانیاریەک دەربارەی درێژترین شەقام لە جیھان | 20/07/2022
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
شەقامی یۆنگ کە ناسراوە بە شەقامی گەنجان دەکەوێتە شاری ئۆنتاریۆ لە وڵاتی کەنەدا و رێگەیەکی سەرەکی نێوان کەنارەکانی دەریاچەی ئۆنتاریۆیە بە دەریاچەی سیمکۆ .
درێژی ئەم شەقامە نزکەی ٨٦ ملیۆن مەترە بەمەش دەبێتە درێژترین شەقام لە جیھان و بەچەند شارێک تێدەپەڕێت لەوانەی تۆرنتۆ، فۆگان، مارکھام باری، ریتشموند ھیل، نیو مارکێت، ئیست ویلمباری و برادفۆردی رۆژئاوا .
مێژووی دروست کردنی :
مێژووی دروست کردنی ئەم شەقامە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٤ و چەندین گۆڕانکاری بە خۆیەوە بینیووە .
تۆمارکردنی لە کتێبی گێنس بۆ ژمارە پێوانەییەکان:
لە ساڵی ١٩٩٩ شەقامی یۆنگ لەلایەن بەرپرسانی کتێبی گێنس بۆ ژمارە پێوانەییەکان وەک درێژترین شەقامی جیھان تۆمارکرا.
گرنگی شەقامی یۆنگ :
ئەم شەقامە رۆلێکی گرنگی بینیووە لە رووداوەکان وڵاتی کەنەدا و شوێنێک بووە بۆ زۆربەی خۆپیشاندان و رێپێوانەکان و ھەروەھا شوێنی کۆبوونەوەی ھاندەرانی خولی ئۆلۆمپی زستانەی ساڵی ٢٠٠٢ بوو و ساڵانە چەندین ڤیستیڤاڵی لێ ئەنجام دەدرێت .
سەرچاوە | الموضوع
4624 بینین
|