»  ئایینی

چۆن وا لە منداڵەکەت دەکەیت نوێژ بکات ؟

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
لە شێوازی پرسیارکردنەکەت ، ئەو وەڵامەت دەست دەکەوێت .. 
دایکان وباوکان ئارەزوو دەکەن  منداڵەکانیان لە کارەکان گوێڕایەلیان بن و بە قسەیان بکەن ، بەتایبەتی لە بابەتی ئاینی . 
لەبەر ئەمە دایکان و باوکان بە شێوازی جیا جیا پرسیار لەمنداڵەکانیان دەکەن ئایا نوێژ دەکەیت یاخود نا .
ئەمانەش ئەو رێگایانەی دەگیرێتە بەر بۆ پرسیارکردن لە بارەی نوێژکردنی منداڵەکان بکرێت
١.شێوازی توند و رەق : 
باوکەکە بە شێوازێکی رەق و تووند بە منداڵەکە دەڵێت : نوێژت کردووە و پرسیارکردنەکەی شێوەی ھێرشبردنی تێدایە . 
لەم حاڵەتە زۆربەی جارەکان منداڵەکە پەنا دەبات بۆ درۆکردن بۆ ئەوەی باوکەکە لە خۆی دووربخاتەوە و دەلێت نوێژم کردووە 
 ٢.پرسیارکردن بە شێوەی گاڵتە ئامێز .
ھەندێک لە باوکان بەگاڵتەوە دەڵێن ، ھا نوێژت کردووە ، ھا دەست نوێژت شووشتووە یا نوێژی بە بێ دەست نوێژ دەکەیت ..!! 
ئەم شێوازی پرسیار کردنە لە ناخەوە شێوەیەکی گاڵتەجاڕی لە خۆ گرتووە ، منداڵەکەش  بەگاڵتەجاڕی وەڵامت دەداتەوە . 
٣. پرسیارکردن وەک سوکایەتی و گرنگی نەدان بە بابەتەکە . 
وەک ئەوەی بەشێوەیەکی سارد و سڕ بڵێی نوێژەکەت کردووە ؟ ، بەڵام بۆ خوێندنی قوتابخانەبەشێوەیەکی زۆر گەرم پرسیاری لێبکەی ، لەم کاتە تێگەیشتنی منداڵەکە بۆ بابەتەکە بەشێوەیەک دەبێت کە خوێندنەکە بە پلەی یەکەم دێت و ئینجا نوێژەکە لە پلەی دووەم دێت ، ئەمەش ھەڵەیە .. 
٤. پرسیارکردن بە شێوەیەکی ھاوسەنگ و رێک : 
پرسیارکردن بە شێوەیەکی پێویست و بە ھەست وسۆزەوە . 
کچێک دەڵێت : باوکم شێوازێکی زۆر تایبەتی ھەبوو لە پرسیارکردن لە بارەی نوێژەکانمان ، کاتێک لە کار دەگەڕایەوە یەکەم پرسیاری لە بارەی نوێژەکانمان بوو. 
کچەکە دەڵێت : باوکم دەیگووت خۆشەویستەکەم نوێژت کردووە . نوێژت کردوە رووناکی چاوم .. !! 
ئەگەر وەڵامەکەم نەخێر بووایە، بە ھێمنی دەیگووت ، ھەستە گیانە نوێژەکەت بکە .. 
ئەگەر وەڵامەکەم بەڵێ بووایە ، زۆر دڵخۆش دەبوو و پاداشتی دەکردم . 
پاداشتەکانی باوکم جیاواز بوون ، لە باوەشێکی گەرم و بڕە پارەیەک و ھەندێک جار نیگای پڕ میھری باوکم بەس بوو وەک پاداشـت ، پاش ئەمانە گەورە بووم و ھەرگیز نوێژەکانم پشتگوێ نەدەخست و ھەموویم بە رێکی ئەنجام دەدا .. 
سەرچاوە | ثقف نفسك



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
513بینین‌‌‌
10 مانگ پێشتر - Jul 14 2023 3:02PM