»  ئایینی

گرنگترین ئەو چیرۆکانە لە سوڕەتی البقرە باس کراوە

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
لە سوڕەتی البقرە چەندین چیرۆکی گرنگی ئاینی ھەیە کە ھەموویان پەند و ئامۆژگاریین بۆ ئێمەی موسڵمان بۆ ئەوەی شارەزایی ئاینەکەمان بین و سوودی لێ ببینین لەو چیرۆکانەش : 
چیرۆکی دروست کردنی حەزرەتی ئادەم و دابەزینی بۆ سەر زەوی و سوجدە بردنی مەلائیکەت بۆ پێغەمبەر ئادەم و بەرھەڵستی ئیبلیس بۆ ئەم کارە . 
باسی چیرۆکی بەنی ئیسرائیل دەکات لەکاتی رزگاربوونیان لە دەستی فیرعەون و دەرچوونیان لە خاکی میسر و ئەو داواکارییانەی لە حەزرەتی موسا ھەیانبوو و لەت بوونی دەریا و چۆن بەنی ئیسرائیل گۆلکیان پەرست دوای رۆیشتنی حەزرەتی موسا . 
لەم سوڕەتە باسی چیرۆکی ئەسحابی رۆژی شەممە دەکات . 
باسی چیرۆکی چێڵەکەی بەنی ئیسرائیل دەکات لەگەڵ رەنگی چێڵەکە و خەسڵەتەکانی . 
باسی چیرۆکی حەزرەتی ئادەم و حەوا دەکات کە چۆن لە بەرھەمی دارەکەیان خوارد و رەوانەی سەر زەوی کران . 
باسی چیرۆکی حەزرەتی ئیبراھیم دەکات لەگەڵ حەزرەتی ئیسماعیل و چۆنیەتی دروست کردنی کەعبە . 
باسی چیرۆکی گۆڕینی قیبلە دەکات لە مزگەوتی ئەقسا بۆ کەعبەی پیرۆز . 
باسی چیرۆکی حەزرەتی ئیبراھیم دەکات لەگەڵ ئەو پاشایەی پێداگری بوونی خودای گەورەی دەکرد . 
باسی چیرۆکی ئەو پیاوە باشە دەکات کە بە لای گوندێکی چۆلدا رۆیشت و دواتر خودای گەورە بۆ ماوەیەکی زۆر مراندی و زیندووی کردەوە . 
باسی چیرۆکی تالوت و جالوت دەکات . 
سەرچاوە | الموضوع


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
1294بینین‌‌‌
4 مانگ پێشتر - Jan 11 2024 3:37PM