»  تەکنەلۆژیا

سێ لە باشترین پڕۆگرامەکان بۆ گەڕان لە ڕێگای کامێرای مۆبایل

ده‌ریا اسماعیل - ئه‌ندامی به‌شی ته‌كنه‌لۆژیا
ڕۆژانە ھەریەک لە ئێمە بە شێوەیەکی ئاسای گەڕان لەسەر وێبگەری ئینتەرنێت و سۆشیاڵ میدیاکان ئەنجام دەدەین، ڕۆژانە ھەندێک کەل و پەل پێداویستیمان بەرچاو دەکەوێت کە ڕەنگە ناویان نەزانین و بمانەوێت گەڕانی بۆ ئەنجام بدەین لە ڕێگەی بڕاوسەری ئینتەرنێت، بەمەبەستی وەرگرتنی نرخ و جۆری ئەو کاڵایە، یاخود بۆ شیکارکردنی ھاوکێشە بیرکاریەکان.

لەم بابەتەی ماڵپەری کوردزۆن سێ لە باشترین ئەپڵێکەیشنەکانتان پێ ئاشنا دەکەین بۆ گەڕان لە ڕێگەی کامێرای مۆبایل یاخود شیکار کردنی ھاوێکێشە بیرکاریەکان .

١- ئەپڵیکەیشنی Amazon :


ئەپڵیکەیشنی ئەمازۆن بەکاردێت بۆ کڕینی کاڵا و شتومەکی جیاواز و ھەمەجۆر  یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی بریتیە لە گەڕان لە ڕێگەر کامێرای مۆبایل  بۆ کاڵای ھەمەجۆر و نرخ و جۆر و تایبەت مەندیان .

٢- ئەپڵیکەیشنی Microsoft Bing Search‏ :
 
ئەم ئەپڵیکەیشنەش بەکاردێت بۆ شیکارکردنی ھاوکێشە بیرکاریەکان  و پێدانی ئەنجامی درووست تەنیا لە ڕێگەی کامێرای مۆبایل تەھا پێویستە کامێرای مۆبایلەکە بخەیتە سەر ئەو ھاوکێشەیەی کە پێویستمان شیکاری بکەین ودواتر ئەنجامی درووستمان پێ دەدات.

٣- ئەپڵیکەیشنی  Google Lens :
 
ئەم ئەپڵیکەیشنەش بەکاردێت بۆ گەڕان بۆ کالاکان و زانینی نرخ و تایبەت مەندی و جۆرەکانی ئەو کاڵایەی کە دەمانەوێت گەڕانی بۆ ئەنجام بدەین تەنھا لە ڕێگەی کامێرای مۆبایل.


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
1751بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - Feb 28 2019 2:58PM