»  تەکنەلۆژیا

ئەپڵیکەیشنێک بۆ داگرتنی وێنەو ڤیدیۆ لە ئینستاگرام بە شێوەیەکی ئاسان

ده‌ریا اسماعیل - ئه‌ندامی به‌شی ته‌كنه‌لۆژیا
تۆڕێ کۆمەڵایەتی ئینستاگرام یەکێکە لەو تۆڕانەی کە بەکارھێنەرێکی یەکجار زۆری ھەیە لە سەرانسەری جیھان و لە کوردستانیش بە ھەمان شێوە، بێگومان وەک ئاشکرایە لەو تۆڕە کۆمەڵایەتیە ڕۆژانە بە شێوەیەکی بەردەوام وێنە و ڤیدیۆ بڵاو دەکڕێت ھەندێک جار دەمەنەوێت ھەندێک لەو ڤیدیۆ و وێنانە لای خۆمان پاشەکەوت بکەین .
بێگومان پاشەکەوتکردنی وێنە و ڤیدیۆ لە تایبەتمەندی ئەپڵیکەیشنی  ئینستاگرام دا نیە بۆ یە دەبێت لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی ترەوە ئەو کارە بکەین.
 لەم بابەتەی ماڵپەری کوردزۆن ئەپڵیکەیشنێکی ئاسانتان پێ ئاشنا دەکەین بۆ ئەوەی لە ڕێگایەوە بتوانن وێنە و ڤیدۆیی ناو ئینستاگرام پاشەکەوت بکەن.
لینکی داگرتنی ئەپڵیکەیشنەکە بۆ سیستەمی ئەندڕۆید

تایبەتمەندیەکان:
۱-خێرا و ئاسانە لەدابەزاندی وێنە و ڤیدۆ
۲-ڕوکارێکی جوانی ھەیە
۳-پێش ئەوەی وێنە یاخود ڤیدیۆ دابەزێنیت ئەتوانیت سەیربکەیت
٤-دوشێوازی پشاندانی وێنەو ڤیدیۆی ھەیە.
۵-ئەتوانیت ئەوەی پاشەکەوتتکردوە جاریکتر بڵاوی بکەیتەوە بۆ ئینستا گرام یاخود بیسریتەوە یاخود پاشەکەوتی بکەیت بۆ ناو مۆبایلەکەت یان بڵاوی بکەیتەوە لە تۆڕە کۆمەڵایایەتەکان.
٦-ئەتوانیت نوسین یاخود تاگی ئەو وێنەیەیی یاخود ئەو ڤیدوێیەی کە پاشەکەوتت کردوە کۆپیبکەیت پاشان بەکاری بێنیتەوە بۆ جارێکیتر پۆستکردنەوە
.چۆنیبەتی داگرتنی وێنە و ڤیدیۆ

 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2414بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - Jun 5 2019 12:58PM