»  تەکنەلۆژیا

پاراستنی ناوەکان و ژمارەکان لە مەترسی سڕینەوە لە سیستەمی ئای ئۆ ئێس

ده‌ریا اسماعیل - ئه‌ندامی به‌شی ته‌كنه‌لۆژیا
بێگومان ھەموومان لەناو مۆبیالەکانمان کۆمەڵێک ناو و ژمارە مۆبایل پاشەکەوتە زۆرێک لەو ناوانەش لەسەر سیم کارتی مۆبایلەکانمان پاشەکەوت نیە و تەنھا لەسەر مۆبایلەکانمان پاشەکەوتە بە ھۆی ئەوەی بیرگەی سیمکارتی مۆبایلەکانمان تەنھا چەند ناوێکی دیاری کراو پاشەکەوت دەکەن و ئەوانی تر دەبێت لەسەر مۆبایلەکانمان پاشەکەوت بکەین.
زۆرجار ئەوەی دەبێتە کێشە لەبەردەم بەکارھێنەرانی مۆبایلە ھۆشمەندەکان و بەتایبەت بەکارھێنەرانی سیستەمی ئای ئۆ ئێس بریتیە لە سڕینەوەی ناو و ژمارە مۆبایلەکان جا بەھۆی تێک چوونی سیستەمی مۆبایلەکانمان بێت یاخود فۆرمات یاخود بە ھەرھۆکارێکی تر بێـت.
لەم بابەتەی ماڵپەری کوردزۆن ئەپڵیکەیشنێکتان پێ ئاشنا دەکەین بۆ  پاراستن و پاشەکەوتکردنی ناو ژمارە مۆبایلەکانتان بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس بە چەند ھەنگاوێکی ئاسان.

لینکی داگرتنی ئەپڵیکەیشنەکە بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2624بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - May 20 2019 12:54PM