چەند وتەیەک دەربارەی ناپاکی | 26/10/2019
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
١.واباشترە شێرێک لەبەرامبەرت بێت نەک سەگێکی ناپاک لە دواوەت بێت . وتەیەکی ئێرلەندی
٢. خۆشەویستی بەرگەی مردن و دوور دەگرێت بەڵام بەرگەی بەد گومانی و ناپاکی ناگرێت . ئەندرێ مۆرۆ.
٣. ئەو شوانەی شانازی بە گورگەکان دەکات ، مەڕەکانی خۆشناوێت . دیدرۆ
٤. ئەو کەسەی ناپاکی لە نیشتمانەکەی دەکات وەک ئەوە وایە دزی لە ماڵی باوکی بکات بۆ ئەوەی بیدات بە دزەکان، لەو حاڵەتە نە باوکەکە لێی خۆش دەبێت و نە دزەکان پاداشتی دەکەن . ناپلیۆن پۆناپەرت .
٥. ئەگەر کەسێک جارێک ناپاکی لێکردی ئەوە گوناھی خۆیەتی ، بەڵام ئەگەر دوو جار ناپاکی لێکردی ئەوە گوناھی تۆیە. فراکلین رۆزفلت .
٦. ھیچ شتێک ھێندەی ناپاکی قەڵەم خراپ نییە ، چونکە گولەیەکی ناپاک کەسێک دەکوژێت ، بەڵام قەڵەمی ناپاک میللەتێک دەکوژێت . گیڤارا .
8532 بینین
|