چەند وتەیەک دەربارەی گەشبینی | 05/10/2019
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
١.لەوانەیە مرۆڤ بتوانێت بە بێ چاو بژیت ، بەڵام بە بێ گەشبینی ژیانی مەحاڵ دەبێت .
٢. مرۆڤی گەشبین دەڵێت : نیوەی پەرداخەکەم پڕە ، بەڵام مرۆڤی رەشبین دەڵێت نیوە پەرداخەکەم بەتاڵە .
٣. ھاوڕێ گیان لە بیرت بێت ، گەشبینی شتێکی زۆر باشە و شتە باشەکان ھەرگیز نامرن .
٤. گەشبینی وەک پەنجەرەیەکی بچووک وایە ، ھەرچەندە قەبارەشی بچووک بێت بەڵام رێگەت بۆ دەکاتەوە بۆ بینینی ژیانێکی جوانتر .
٥. باشترین و جوانترین پرد لە ژیانت بونیاتی بنێیت ، پردی ھیواو ئاواتە لەسەر رووباری بێ ئومێدی.
٦. رەش بین ، دەبەنگێکە کە رووناکی بە چاوەکانی دەبینێت بەڵام بڕوا بە چاوەکانی ناکات .
سەرچاوە | الموضوع
11517 بینین
|