چەند وتەیەک دەربارەی ژیان | 21/09/2019
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
١.ژیان سێ رۆژە .. دوێنێ کە تێیدا ژیاین و ھەرگیز ناگەڕێتەوە ..
ئەمڕۆ ... کە تێیدا دەژین و تا سەر بەردەوام نابێت ..
بەیانی .. نازانین لە کوێ دەبین و بە چی دەگەین ..
لەبەر ئەمە ببورە و بژی .. و خەڵک بۆ خوا جێ بھێلە .. چونکە تۆ و ئەوانیش ھەر دەگەڕێنەوە لای خودای گەورە .. لەبەر ئەمە لە ناخی دڵتەوە لەو کەسانە ببورە کە خراپەیان لەگەڵ کردوویت .
٢. ژیان کێلگەی ئەزموونەکان .. بە بیری باش رووناکی دەکەینەوە .. و بە دانایی باوک باپیرانمان رێچکەیەکی باشتر دەگرین
٣. ژیان وەک پیانۆ وایە ، دانەی رەش و دانەس سپی تێدایە .. دانەی سپی بۆ بەختەوەرییە و دانەی رەش بۆ خەمەکانە .. بەڵام بۆ ئەوەی ژیان ئاوازێکت پێ ببەخشێت پێویستە دەست لەسەر ھەردووکیان دابگری.
٤. لە قوتابخانە فێرت دەکەن ، ئینجا تاقیکردنەوە پێدەکەن ، بەڵام لە ژیان تاقی دەکرێیەوە ئینجا فێر دەبیت .
٥. لە ژیان بێ ئومێد مەبن ، چونکە بێ ئومێدی رەوشتی موسڵمانی باش نییە .
سەرچاوە | الموضوع
10613 بینین
|