چەند وتەیەک دەربارەی دوژمن و داگیرکار | 19/10/2019
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
چەند وتەیەک دەربارەی دوژمن و داگیرکەر
١.جێگەی شەرم نییە دوژمنەکەت بتوانێت داگیرت بکات ، بەڵام ئەوەی جێگەی شەرمە بە سەلامەتی لێی دەربچێت .
٢. گەر دوژمنەکەت مێرولەش بوو ، بەچاوی فیل سەیری بکە.
٣. لە سیاسەتد ھاوڕێ و دۆستی بەردەوام نییە ، بەڵکو بەرژەوەندی بەردەوام ھەیە.
٤. ھەر مرۆڤێک سێ دوژمنی ھەیە ، دوژمنەکەی ، ھاوڕێی دوژمنەکەی ، دوژمنی ھاوڕێکەی.
٥. مرۆڤی نەزان دوژمنی خۆیەتی ، ئیتر چۆن دەتوانێت ببێتە ھاوڕێی کەسانی دیکە.
٦. داگیرکەر دوژمنی راستیە، دوژمنی ئازادییە و بکوژی مرۆڤە .
6115 بینین
|