kurdzone

 
 ئایینی

گرنگترین ئەو فەرمانانەی لە سوڕەتی البقرە ھاتووە   |  11/01/2024

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

سوڕەتی البقرە یەکێکە لە گرنگترین سوڕەتەکانی قورئانی پیرۆز ، لەم سوڕەتە چەندین فەرمانی قورئانی گرنگ بەدی دەکرێت لەوانەش :
لەم سوڕەتە فەرمانەکانی تەڵاق ھاتووە و لەگەڵ چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو بابەتە. 
لە سوڕەتی البقرە ماوەی شیرپێدانی ئافرەت بە منداڵەکەی ھاتووە لەگەڵ مافەکانی . 
لەم سوڕەتە باسی بەرۆژووبوون لە مانگی رەمەزان دەکات لەگەڵ دانی فدیە لەکاتی بەرۆژوو نەبوون بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشن و ناتوانن بەرۆژوو ببن . 
باسی عدەی ئافرەت کراوە کاتێک پیاوەکەی گیان لەدەست دەدات و ڕێگەپێدانی شووکردنەوەی ئەو ئافرەتە جارێکی دیکە . 
لەم سوڕەتە بنەماکانی  حەج دیاریکراوە لەگەڵ فەرمانەکانی وەک راوەستان لە عەرەفە و شەیتان رەجم کردن . 
لە سوڕەتی البقرە باسی ریبا کراوە و سزاکانی دیاریکراوە . 
لەم سوڕەتە باسی سوێند خواردن کراوە لەگەڵ کەفارەتی سوێند خواردن . 
لەم سوڕەتە جیھاد فەرز کراوە لەگەڵ جۆرەکانی جیھاد . 
  گەورەیی سەدەقە لەم سوڕەتە روونکراوەتەوە و چۆنیەتی خێرکردن و گەورەیی خێرکردن . 
لە سوڕەتی البقرە چۆنیەتی قەرز کردن روونکراوەتەوە لەگەڵ ئامادەبوونی شایەت لەکاتی قەرز کردن و نووسینی ئەم قەرزە بۆ ئەوەی روون بێت بۆ ھەردوو لا . 
سەرچاوە | الموضوع
 



695 بینین

زیاتر

Copyrights kurdzone.net. All rights Reserved@