kurdzone

 
 ئایینی

جەژنی گەورە  |  31/07/2020

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

جەژنی قوربان یاخود جەژنی گەورە ، ئەو رۆژەیە کە موسڵمانان لەسەرتاسەری جیھان وەک بۆنەیەکی خۆش چاوەڕێی دەکەن و دڵخۆش دەبن بە ھاتنی و دەکەوێتە رۆژی ١٠ی مانگی زی الحجە . 
خودای گەورە ئەم جەژنەی بۆ موسڵمانان داناوە بۆ ئەوەی دڵخۆش بن ، دوای ئەوەی نۆ رۆژ پێشتر بەشدار دەبن لە ئەنجامدانی سوونەتەکانی حەج کردن و بەرۆژوو بوون  لە نۆمینەی حاجیان و رۆژی  عەرەفە و خێر و چاکەیەکی زۆر دەکەن ، پاداشتەکەیان بە رۆژانی جەژن دەبێت . 
پێغەمبەرمان  دوو جەژنی بۆ موسڵمانان دیاری کردووە ئەوانیش جەژنی رەمەزان و جەژنی قوربان ، رۆژانی جەژنی قوربان چوار رۆژە  رۆژی یەکەم پێی دەگوترێت (یوم النحر)  واتا رۆژی سەربڕین و رۆژەکانی پێی دەگوترێت (ایام التشریق). 
لەمبارەیەوەش پێغەمبەرمان (د.خ) دەفەرمووێت (يومُ الفِطْرِ، ويومُ النحرِ، وأيامُ التشريقِ، عيدُنا أهلَ الإسلامِ) واتا رۆژی یەکەمی دوای رەمەزان و رۆژی سەربڕێن و رۆژانی التشریق چەژنی ئێمەی موسڵمانانە . 
سەرچاوە | الموضوع



2915 بینین

زیاتر

Copyrights kurdzone.net. All rights Reserved@