kurdzone

 
 ئایینی

وتاری دوای نوێژی جەژن بۆ کێیە؟  |  11/10/2023

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

لە رۆژی یەکەمی جەژن خودای گەورە نوێژێکی تایبەتی بۆ موسڵمانان داناوە کە پێی دەگوترێت نوێژی جەژن . وە لە قورئانی پیرۆزیش ئەم بابەتە ھاتووە . 
لەگەڵ ئەوەش لە نێو زانایانی ئاینی رای جیاواز ھەیە . 
ھەردوو ئیمام مالیکی و شافیعی دەڵێن , سوونەتێکی موئەکەدەیە و خێرێکی گەورەیە گەر موسڵمان ئەنجامی بدات. 
ئیمامی حەنەفی دەڵێت نوێژی جەژن ئەرکە ، چونکە پێغەمبەرمان  ئەم نوێژەی بەکۆمەڵ ئەنجامداوە و ھەموو جەژنەکان ئەنجامیداوە ، ئەگەر سوونەت بوایە ئەوا بۆ جارێکیش بە تەنھا ئەنجامی دەدا بۆ ئەوەی موسڵمانان وەک سونەت سەیری بکەن . 
ئیمامی حەنبەلی دەڵێـت ، نوێژی جەژن (فەرزی کفایەیە) ، ئەگەر ھەندێک ئەنجامیان دا ئەوا ئەرکەکەی لەسەر ئەوانی دیکە لا دەکەوێت . 
دوای تەواوبوونی نوێژی جەژن وا باشە ئیمام وتارێکی کورت بۆ موسڵمانان بدات و تێیدا ئامۆژگارییان بکات ، ئەم کارەش لەسەردەمی پێغەمبەرمان  ئەنجامدراوە و ھەروەھا لەسەردەمی خەلیفەکانی راشیدین بە ھەمان شێوەی ئەنجامدراوە . 



2585 بینین

زیاتر

Copyrights kurdzone.net. All rights Reserved@