سوودەکانی شیر و خورما بەیەکەوە | 15/09/2023
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
ئەگەر ھاتوو شیر و خورما بەیەکەوە تێکەڵ کرا ، ئەوا سوودێکی زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە و لەشی مرۆڤ سوودێکی زۆر لەم پێکھاتەیە بەیەکەوە دەبینێت و ھەردووکیان تەواوکەری یەکترن بۆ دابین کردنی پێداویستیە خۆراکییەکانی لەش وەک ئەوەی شیر مادەی ئاسنی تێدا نییە بەڵام خورما زۆر دەوڵەمەندە بەم کانزایە .
لەم بابەتە گرنگترین ئەو سوودانەتان بۆ دەخەینە روو کە لە خواردنی شیر و خورما دەستتان دەکەوێت ..
١.پاراستنی مرۆڤ لە نەخۆشیە شێرپەنجەییەکان ، چونکە ھەردووکیان مادەی دژە ئۆکسیدیان تێدایە و بەرەنگاری شێرپەنجە دەبنەوە .
٢. گەشەکردنی خانەکان و پتەوبوونی ئێسکەکان و مرۆڤ دەپارێزن لە تێکچوونی ئێسکەکان ، چونکە دەوڵەمەندن بە کالسیۆم و فوسفۆر و مەگنسیۆم .
٣. کاری ئەنزیمەکان چاڵاکتر دەکەن و خوێیەکان ھەڵدەمژن و کاری جگەر باشتر دەکەن و وای لێدەکەن ژەھرەکانی ناوی دەربدات و بەرگری لەش بەھێزتر دەکەن .
سەرچاوە | الموضوع
2744 بینین
|