چاره‌سه‌ری كێشه‌كان: دانیشتن له‌گه‌ڵ هاورێی خراپ | 20/07/2022
ارام روستایی - دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ر (وه‌رگێر)
دانیشتن له‌گه‌ڵ هاورێی خراپ
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه، زۆرێك له باوكان سه‌ریان سوورماوه كه‌وا چ جۆره رێگه‌یه‌ك بگرنه به‌ر بۆ مامه‌له‌كردن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان، به‌تایبه‌تی ده‌رباره‌ی ئه‌و كێشه جیاوازانه‌ی له نێوانیان ده‌گوزارێت، وه هاورێیی خراپیش ده‌ستێكی باڵای هه‌بووه بۆ به‌ربڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه، كه توانیوویانه به فێلهكانیان گه‌نجه‌كانمان له‌ناوبه‌رن و تێكیان بده‌ن.
ئایا رێگا چاره چیه بۆ ئه‌م گرفته؟
چاره‌سه‌ر:
پێویسته ئاگاداری ئه‌م جۆره هاورێیه خراپانه بین و دووربكهوینه لێیان.
مامه‌له‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و هاورێیانه‌ی پاك و باشن.
ئه‌وه روون و ئاشكرایه كه‌وا كۆتایی ئه‌م هاورێیه‌تیه خراپانه له‌سه‌ر بنچینه‌ی برایه‌تی نیه، به‌ڵكو كاتێك تووشی گرفتێك یان كێشه‌یه‌كی گه‌وره ده‌بیت ماڵئاوایت لێده‌كه‌ن و به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ كێشه‌كه جێتده‌هێڵن، له‌وكاته‌دا ده‌زانیت كه‌وا رێگایه‌كی خراپت گرتۆته به‌ر و پشتت له رێگا راسته‌كه كردوه، بۆیه ئاگاداربه نه‌بیته په‌ند بۆ كه‌سانی تر…..ئاگاداری خۆت به.
3609 بینین
|