بەم جۆرە بژی! | 11/08/2023
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
بنەمای یەکەم :
ھەواڵی ناخۆش بە خەڵک مەگەینە و بەپەلە ھەواڵی خۆشییان پێبگەینە .
بنەمای دووەم :
بە ئاسانی مەڵێ (بەڵێ ) کەمێک ئارام بگرە و بڵێ ھەوڵی تەواوی خۆم دەدەم بۆ ئەنجامدانی کارەکە .
بنەمای سێیەم :
بەشێک لە پارەکەت پاشەکەوت بکە بۆ کتێبخانەکەت ، چونکە تاکە شتە دوای تۆ کەس شەڕی لەسەر ناکات .
بنەمای چوارەم :
راھاتن لەسەر دووبارەبوونەوەی رۆژەکانی ژیان ، خراپترین شتە کە بەسەرت بێت ، لەبەر ئەمە ھەوڵی گۆڕرانکاری بدە.
بنەمای پێنجەم :
دوورکەوە کاتێک ھەست دەکەیت مانەوەت گرنگ نییە ، شوێنەکە جێ بھێڵە و پارێزگاری لەوەی ماوتە بکە .
بنەمای شەشەم :
با بە شێکی پیشەت لە ژیان خوێندنەوە بێت ، بەکەمتر لەمە رازی مەبە .
بنەمای حەفتەم :
ئەرکە لەسەر شانت بەزەییت بەخۆت بێتەوە و ئاگاداری تەندروستی خۆت بیت و ھەوڵبدە دەم بە خەندە بیت .
بنەمای ھەشتەم :
زۆر ئامۆژگاری خەڵک مەکە ، چونکە لەوانەیە بەشێکی ئامۆژگارییەکانت ھەڵە بێت .
سەرچاوە | ثقف نفسك
755 بینین
|