»  جوانکاری

خۆت لە بۆنی ناودەم رزگار بکە

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
یەکێک لەو گرفتانەی رووبەرووی مرۆڤ دەبێتەوە ، بۆنی ناخۆشی ناو دەمە و ھەندێک جار کەسەکە ھەست بە شەرمەزاری دەکات لەھەندێک شوێن ، چونکە بۆنی ناودەمی ناخۆشە ، لەم بابەتە بە کورتی ھەندێک رێنماییتان بۆ دەخەینە بۆ ئەوەی رزگارتان بێت لە بۆنی ناخۆشی ناودەم . 
بەیانیان کاتێک لەخەو ھەستایت ئاو بخۆرەوە ، ھەروەھا نەعناع بخۆ دواتر دەتوانی بنێشتی بێ شەکر بجوو ، ئەمانە ھەمووی یارمەتیدەرن بۆ نەھێشتنی بۆنی ناخۆشی ناودەم 
ددانەکانت خاوێن بکەوە ، چونکە نزیکەی ٧٠٠ بەکتریای جیاواز لەناو دەمی مرۆڤ دەژیت و ئەمانەش ھەموویان کاریگەریان لەسەر بۆنی دەم ھەیە ، بەلایەنی کەم رۆژانە دووجار ددانەکانت بشۆ بەتایبەتی پێش نووستن . 
ھەرکاتێک نانت خوارد ، ئەوا دەم و ددانت بشۆ و رێگە مەدە پاشماوەی خواردنەکانت لەناو دەم بمێنێتەوە ، چونکە بۆنی ناخۆش دروست دەکەن . 
رۆژانە سەوزەوات و میوە بخۆ بەتایبەتی ئەوانەی ڤیتامین سی لە خۆ دەگرن ، چونکە رۆلێکی گرنگیان ھەیە لە دەرکردنی میکرۆب و بەکتریا لەناو دەم ، ئەو خۆراکانەش زۆر سوودیان ھەیە بۆ نەھێشتنی بۆنی ناخۆشی ناودەم (پرتەقاڵ ، کەرەوەز ، سێو ، شووتی ، توو ، گێزەر و فەراولە). 
دەبێت لەپاڵ خاوێنکردنەوەی دەم و ددانەکانت ، زمانیشت پاک بکەیتەوە ، چونکە شوێنی کۆبوونەوەی بەکتریاکانە و لەکاتی ئاوسانی بۆنی ناخۆش دەردەکات . 
دووربکەوە لە جگەرە کێشان و بەربوومەکانی تووتن ، چونکە کاریگەری نەرێنیان ھەیە لەسەر بۆنی ناخۆشی ناو دەم. 
ھێل و دارچین بخەرە ناو چا ، چونکە رۆلیان ھەیە لە نەھێشتنی بۆنی ناخۆشی ناودەم . 
سەرچاوە | الموضوع 


«   ته‌واوی بابه‌ته‌ جوانكاریه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
508بینین‌‌‌
9 مانگ پێشتر - Aug 3 2023 7:09PM