»  کارگێڕی

کورتەیەک دەربارەی زانستی کارگێڕی

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
ناتوانین بڵێین زانستی کارگێڕی یەک پێناسەی ھەیە و یاخود لەیەک گۆش نیگاوە سەیری ئەم زانستە بکەین ، چونکە ئەم زانستە لەگەڵ ئەوەی نوێیە و بەردەوام لەپەرەسەندن دایە و لە شوێنێک بۆ شوێنێکی دیکە دەگۆڕێت بەڵام دەکرێت چەند پێناسەیەکی کورتی لەسەر وەربگرین لەوانەش : 
زانستی گارگێڕێ : 
زانستی کارگێڕی ئەو رێگایانەیە کە بەھۆیەوە دەتوانین زانیارییەکان و پێشبینیە ئابوورییەکان (یاخود بوارەکانی دیکە) بەدەست بھێنین لەکارەکان و گەیشتن بە ھەندێک ئەنجام کە بەرێگەکانی دیکە نەتواندراوە پێی بگەین وەک بەکارھێنانی ئامارەکان و شیکردنەوە داتاکان و چەند رێگەیەکی دیکە . 
جگە لەم پێناسەیە زانستی کارگێڕی چەند پێناسەیەکی دیکەشی ھەیە : 
زانستی کارگێڕی ئەو پڕۆسە عەقڵانیەیە کە لەرێگەی ئەمەوە چەند بڕیارێکی گرنگ دەدرێت ، ئەمەش بە پشت بە ستن بە تەکنیکە کارگێڕییەکان و سەرنجدان لەسەر بەکارھێنانی شێوازی رێکخستن و بەکارھێنانی سیستەمی زانیاری کارگێڕی و بەکارھێنانی رێگەکان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان و ھەروەھا بەستنەوە سیستەمی فێرکردن بە ھەموو سیستەمەکانی دیکە وەک ئابووری و کۆمەڵایەتی و رامیاری ، بۆ دروست کردنی مرۆڤی بەرھەم ھێنەری زیاتر و چالاکتر و توانای زیاتری گەشەسەندن . 
 
ھەروەھا زانستی کارگێڕی : 
بریتیە لە پرۆگرام و رێگەی گونجاو بۆ بڕیاردانی کارگێڕی لەسەر بنەمای زانستی و پابەند بە پرۆگرامێک کە پشت بە شیکردنەوەی جۆری دەبەستێت . 
جگە لەمانەش زانستی کارگێڕی بە کورتی بریتیە لە : 
•جێبە جێکردنی تەکنیکی زانستی بە ئامانجی چارەسەرکردنی گرفتەکان ، کە سیستەمەکان پەیڕەوی دەکەن بەمەبەستی کۆنترۆل کردنی بارودۆخەکە . 
جێ بەجێ کردنی پرۆگرامی زانستی بە ئامانجی دیراسەکردنی سەرجەم پرۆسەکان کە لە نێو دامەزراوە گەورەکان ئەنجام دەدرێت . 
جێبەجێکردنی زانستیە بۆ شیکردنەوە و چارەسەرکردنی سەرجەم گرفتە پەیوەندیدارەکان بە بڕیاری کارگێڕی . 
سەرچاوە | الموضوع
.


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
1976بینین‌‌‌
4 مانگ پێشتر - Jan 11 2024 3:42PM