سوودەکانی ھەنار بۆ رووخسار
ھەنار یەکێکە لە میوە بەسوودەکان و تامێکی خۆشی ھەیە و بەھایەکی خۆراکی زۆری ھەیە کە بریتیە لە بوونی سەدەھا دەنک لەناو میوەکە، ھەنار سوودی زۆری ھەیە بۆ لایەنی خۆراکی و چارەسەری و جوانکاری.
ھەروەھا ھەنار بەکار دێت بۆ چەندین بواری جوانکاری و لەم بابەتە تیشک دەخەینە سەر سوودەکانی ھەنار بۆ رووخسار.
سوودەکانی ھەنار بۆ رووخسار..
ھەنار چەندین ڤیتامین لە خۆ دەگرێت لەگەڵ ماددە ریشاڵیەکان و شەکر و ئاسن و دژە ئۆکسید کە وای کردووە ئەم میوەیە سوودێکی زۆری بۆ رووخسار ھەبێت و سوودەکانیش بریتین لە :
• پارێزگاری کردن لە رووخسارێکی گەنجانە و زیاد کردن رەونەقی.
• رێگری دەکات لە دەرکەووتنی چرچ و لۆچ کە یەکێکن لە نیشانەکانی پیری.
• چارەسەرکردنی پەڵەی رووخسار، بەھۆی بوونی چەندەھا ماددەی کانزایی لە پێکھاتەکەی.
• دروست کردنی ماسک کە دەبێتە ھۆی لەناوبردنی خانە مردووەکان و نوێکردنەوەی.
• ھەنار نەرمیەکی زۆر بە رووخسار دەبەخشێت.
• رێگری لە ووشک بوونی رووخسار دەکات، چونکە ھەنار میوەیەکی تەڕە.
• نەھێشیتنی دەنکی رەش لەسەر رووخسار و کەمکردنەوەی زیپکە و قینچکە و کرانەوەی رووخسار.
سەرچاوە | الموضوع