»  تەندروستی

چۆنیەتی کەمکردنەوەی ئازاری ئاوسانی لەوزەتێن

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
یەکێک لەو نەخۆشیانەی تووشی مرۆڤ دەبێت بریتیە لە ئاوسانی لەوزەتێن و ھەندێک جار پزیشکەکان بە دەرمان دەتوانن چارەسەری ئەم حاڵەتە بکەن و ھەندێک جاریش پەنا دەبەنە بەر نەشتەرگەری بۆ ئەوەی چارەسەری حاڵەتەکە بکەن بە تایبەتی ئەگەر ئاوسانەکە کاریگەری لەسەر نەخۆشەکە زۆربوو.

لەم بابەتە ھەندێک چارەسەریتان بۆ دەخەینە روو کە یارمەتیدەرن بۆ کەمکردنەوەی ئاوسانی لەوزەتێن.

بەکارھێنانی شەکرۆکەی (مژ مژەی) تەندروستی تایبەت بەم حاڵەتە کە ناسراوە بە (Lozenges) کە ئەم جۆرە شەکرۆکەیە تەڕایەتی بە قورگ دەدات و جۆرێک ماددەی سڕکەڕی تێدایە بۆ کەمکردنەوە ئازاری ئاوسانی لەوزەتێن، بەڵام دەبێت وریا بین پێش ئەوەی ئەم جۆرە شەکرۆکەیە بە منداڵ بدەێت دەبێت راوێژ بە پزیشکی تایبەت بکەیت، چونکە لەوانەیە ئەم جۆرە شەکرۆکەیە ببێتە ھۆی خنکانی منداڵ.

غەڕغەڕە بە ئاو و خوێواک بکە چونکە یارمەتی دەرن بۆ خاوێنکردنەوەی قورگ لە بەلغەم. 

خواردنەوەی گەرم بخۆوە وەک چای گەرم لەگەڵ لیمۆ کە یارمەتیدەرن بۆ کەمکردنەوەی ئازاری قورگ. 

ھەروەھا دەتوانیت ھەندێک ساردەمەنی بخۆیت وەک دۆندرمە چونکە یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری لەوزەتێن.

رۆژانە رێژەیەکی باش ئاو و گیراوەی دیکە بخۆوە و پشوویەکی باش بدە. 

دوورکەوتنەوە لە جگەرە کێشان . 

بەکارھێنانی ھەندێک دەرمانی پزیشکی وەک پاراستیمۆڵ و ئیبۆبرۆفین ئەمەش دوای وەرگرتنی رای پزیشکی پسپۆڕ.

سەرچاوە | الموضوع


«  ته‌واوی بابه‌ته‌ پزیشكیه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3482بینین‌‌‌
5 ساڵ پێشتر - Mar 1 2019 11:57AM