»  کورتەچیرۆک

باشترین شوێن بۆ ژیان نیشتیمانی خۆتە

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
لە یەکێک لە دەریاچەکان ماسییەکی گەورە لەگەڵ سێ بێچووی خۆی دەژیا .
رۆژێکیان یەکێک لەماسییە بچووکەکان سەری لەناو ئاو دەرھێنا و خۆی بەرز کردەوە، لەم کاتەش باڵندەیەک ماسییەکەی بینی و رفاندی و خواردی و بووە خۆراکی ئەم رۆژەی. 
دایکەکە تەنھا دوو ماسی بچووکی لەگەڵ مایەوە ویەکێک لە ماسییە بچووکەکان گووتی : دایکە ئێستا بچینە کوێ و لە کوێ بژین . 
ماسییە بچووکەکەی دیکە گووتی : با بچین بۆ قوڵایی دەریا تا دەگەینە خوارەوە و باڵندەکان نامانخۆن .
دایکەکەش ئامۆژگاری کردن کە نیشتیمانی خۆیان جێ نەھێلن و لەگەڵیدا بمێننەوە، بەڵام دوو ماسییە بچووکەکە دایکەکەیان جێھێشت و روویان لە قوڵایی دەریاچەکە کرد . 
کاتێک گەیشتنە قوڵایی دەریاچەکە چەندین ماسی گەورەی دڕندەی لێبوو.
ماسییە گەورەکان ھێرشیا بۆ سەر دوو ماسییە بچووکەکە برد و یەکێکیان خوارد . 
ماسییە بچووکەکەی بە خێرایی خۆی رزگار کرد و گەیشتەوە لای دایکی . 
ماسییە بچووکەکە گووتی : دایکە گەر روو لەسەرەوە بکەین ئەوا باڵندەکان دەمانخۆن و گەر بچینە قولایی دەریا ئەوا ماسییە گەورەکان ھێرشمان دەکەنە سەر و دەمانخۆن، باشە خۆ ئێمە لە ناو ئاو نەبێت ناتوانین بژین، چۆن بژین و ئێستا چی بکەین..!! 
دایکەکە گووتی : رۆلەکەم گەر بە گوێی من دەکەیت لە ناوەڕاستی ھەردوو شوێن بژی، چونکە ئێرە نیشتمانی خۆتە و روو لە شوێنی دیکە مەکە . 


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
4183بینین‌‌‌
ساڵ پێشتر - Jul 20 2022 3:26PM