نیشانەکانی بەڕێوەبەری خراپ | 15/09/2023
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
سروشتی کاری مرۆڤەکان ئەوەیە بەشێوەیەکی ڕشت کار بکەن ، بەڵام ناکرێت ژینگەیەک دروست بکرێت کە ھەمووان تێیدا نا ئاسوودە بن و داھێنان تێدا نەمێنێت ، بەشێک لە بەڕێوەبەرەکان بەشێوەیەکی نا سروشتی کارەکانیان بەڕێوەدەبەن و کەشێکی زۆر خراپ دروست دەکەن بۆ کارمەندەکانیان ، ئەم جۆرە بەڕێوەبەرانە کەسانی نەشارەزان لە کارەکانی خۆیان و دروست کردنی ژینگەیەکی نالەباریش بارودۆخی شوێنی کارکردنەکە خراپتر دەکات ، لەم بابەتەش بە کورتی تیشک دەخەینە سەر نیشانەکانی بەڕێوەبەری خراپ :
١.نھێنی :
ئەم جۆرە بەڕێوەبەرانە ژینگەیەکی گوماناوی پڕ لە نھێنی دروست دەکەن ، ئارەزوو ناکەن زانیارییەکان لەگەڵ کارمەندەکان ھاوبەشی پێبکەن ، ھەروەھا سەرنجی کارمەندەکان لەسەر کارە راستەقینەکە لادەبات و ھەموو سەرنجەکان بۆ لای خۆی رادەکێشێت ، ئەم جۆرە بەڕێوەبەرانە شوێنی کارەکە ئەوەندە ناخۆش دەکەن وا لە کارمەندەکان دەکات لە رقی بەڕێوەبەرەکە کارەکە جێ بھێلن .
٢. کوتلە و کوتلەکاری :
بەڕێوەبەری خراپ وا دەکات ئەو شوێنەی لە ژێر دەستیەتی ببێتە شوێنی کوتلەکاری لە نێوان کارمەندەکان ، ھەر گروپێک رقی لە گروپەکەی دیکە دەبێتەوە و ئیرەیی لە نێو کارمەندەکان زیاتر دەبێت ، ھەریەکەیان بە شێوەیەک خۆی دەردەخات و بە چاوێکی سووک سەیری ئەوانی دیکە دەکات .
ھەندێک لە کارمەندەکان لەخۆی نزیک دەکاتەوە و ھەندێکیش لە خۆی دووردەخاتەوە و ھەندێک تایبەتمەندی بەگروپێک دەبەخشی و بەچاوی رق و کینە سەیری ئەوانی دیکە دەکات .
جیاوازییەکی زۆر لە نێوان کەسە نزیکەکانی خۆی و ئەوانی دیکە دەکات و کەشێکی شەڕانگێزی دروست دەکات و ئەمەش بە زیانی شوێنی کارەکە دەشکێتەوە .
سەرچاوە | پێگەی المرسال .
1029 بینین
|