بۆ ئەوەی کەسێک لە ئیش و کارەکانی سەرکەوتوو بێت و ببێتە بەڕێوەبەڕێکی باش ، پێویستە لەسەری رەچاوی ھەندێک خاڵ بکات ، گرنگترین ئەرکەکانی بەڕێوەبەری سەرکەوتووش بریتین لە :
١.دروست کردنی تیمێک :
دروست کردنی تیمێک لە کارمەندان کاری سەرەکی بەڕێوەبەری سەرکەوتووە ، بۆ ئەوەی ئەو تیمە بە یەکەوە کاربکەن و داھێنان لە کارەکان بکەن .
٢. دروست کردنی کەشێکی گونجاوی کارکردن :
دروست کردنی کەشێکی گونجاوی کارکردن وا دەکات کارمەندەکان لایەنی مەعنەویاتیان بەرزتر ببێتەوە و وادەکات کارمەندان پلان دابڕێژن بۆ سەرکەوتنی کارەکان .
٣. رێگەدان بەکەسانی دیکە :
بەڕێوەبەری سەرکەوتوو ھەوڵدەدات یارمەتی کەسانی دیکە بدات بۆ ئەوەی لەکارەکانیان پێش بکەون . و فێری لێھاتووی کارکردنیان دەکات و گەشە بە توانایان دەدات .
٤. ھەماھەنگی کاریگەرانە :
بەڕێوبەری سەرکەوتوو بەشێوەیەکی کاریگەر ھەماھەنگی لەگەڵ کەسانی دەوروبەری دەکات ، چ بە زارەکی بێت یا لە رێگەی پەیام ناردن بێت ، ھەروەھا گوێ لە قسەکانیان دەگرێت و وەڵامدانەوەی بۆ داواکارییەکانیان دەبێت و تێبینی کارمەندانی بەھەند وەردەگرێت.
٥. پەیوەندی کەسی دروست دەکات :
بەڕێوبەری سەرکەوتوو گیانی ھاوکاری و یارمەتیدانی کەسانی دیکەی ھەیە و گرنگی بە کارمەندانی دەدات و کارمەندەکانی رێزی دەگرن، ھەروەھا بەڕێوەبەری سەرکەتوو بەشداری خۆشی و ناخۆشییەکانی کارمەندەکانی دەکات و پەیوەندییەکی کەسی و کۆمەڵایەتیان لەگەڵ دروست دەکات.
٦. دەبێتە پێشەنگ :
بەڕێوەبەری سەرکەوتوو دەبێتە کەسێکی نموونەیی و پێشەنگێکی باش بۆ کارمەندەکانی ئەمەش بە قسە و بەکردار دەسەلمێنێت.
٧. لە باری دارایی دامەزراوەکەی تێدەگات :
بەڕێوەبەری سەرکەوتوو لە بارودۆخی دارایی دامەزراوەکەی تێدەگات و ئامانجەکان لەسەر ئەمە بنەمایە دادەرێژێت و ھەوڵدەدات بگات بە ئامانجەکان ، ھەروەھا پێشبینی کارمەندەکان لەبواری کاری دارایی بەھەند وەردەگرێت و کار لەسەر پێشنیارەکان دەکات بۆ ئەوەی بگاتە باشترین ئامانج .
سەرچاوە | الموضوع