ماسی شەمشەمەکوێرەی بناسە | 30/08/2023
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
یەکێکە لە ماسییە سەیرەکان بەم دواییە لە نزیک دورگەی گلاب ئاگۆس دۆزرایەوە .
ئەم دوورگەیە دەکەوێتە نزیک کەنارەکانی ئیکوادۆر لە کیشوەری ئەمەریکای باشوور .
نامۆیی ئەم ماسییە تەنھا لەشێوەکەی نییە ، بەڵکو لە پێکھاتە سەیرەکەی لەشیشی دایە .
پەڕەکانی (زعنفە) بەشێوەیەکی لێھاتووە وەک ئەوە وایە کە قاچی بێت ، بۆ رۆیشتن بەکاری بھێنێت .
درێژیە ئەم جۆرە ماسییە نزیکەی ٤٠ سم دەبێت و خۆراکی سەرەکی بریتیە لە ماسی بچووک .
بۆ خۆشاردنەوە ، پەنا دەباتە بەر قوڵایی دەریاکان و خۆی لەناو خۆڵ دەشارێتەوە .
کاتێک گروپێک ماسی لێی نزیک دەبنەوە ، بەخێرایی ھێرشیان دەکاتە سەر و زۆرترین ماسی بچووک دەخوات .
ئەم جۆرە ماسییە ناسراوە بەو جۆرە ماسیانە ھێرشی توند دەکەن سەر بەرامبەرەکەیان .
بەشێوەیەکی گشتی شێوەی ئەوەندەی لە شەمشەمە کوێرە نزیکە لە ماسی ئاسایی نزیک نییە .
سەرچاوە | اخبار الان
650 بینین
|