چەند زانیارییەک دەربارەی ئاژەڵی واوی | 02/10/2024
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
ئاژەڵی واوی یەکێکە لە ئاژەڵە گۆشت خۆرەکان و لەنێو بنەماڵەی سەگەکان ھەژمار دەکرێت ، ناوە زانستیەکەی (canidae) یە و چوار جۆری سەرەکی ھەیە لەوانەش واوی ئاسیایی یا زێڕین و واوی ئەفریقی و واوی رەش و واوی ھێلدار و زۆرینەی چالاکییەکانی واوی لە شەودایە و بەرۆژ زیاتر خۆی حەشار دەدات .
ھەندێک جار لە دوای شێر و پڵنگ دەڕوات بۆ ئەوەی بەرماوەی خواردنی ئەوان بخوات .
خەسڵەتەکانی واوی .
• کێشی لەنێوان ٦ – ١٦ کیلۆ گرام دەبێت .
• ماوەی ژیانی لە نێوان ١٠ – ١٢ ساڵە .
• درێژی جەستەی لە نێوان ٣٨ – ٥١ سم .
• ماوەی سکپڕی مێینەی دوو مانگ دەبێت .
• ھەڕەشەیەکی زۆری لەسەرە لەلایەن شێر و پڵنگ و کەمتیار و ھەڵۆ.
سەرچاوە | الموضوع
254 بینین
|