kurdzone

 
 کورتەچیرۆک

ئەمە چ جۆرە پەروەردەیەکە   |  02/10/2024

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

ئەمە چ جۆرە پەروەردەیەکە 
مامۆستا لە پۆل پرسیاری لە قوتابیانی پۆلی یەکەم کرد . 
لە دوا رۆژ دەتەوێت ببی بە چی ؟ 
یەکێکیان گووتی : فرۆکەوان .. 
قوتابیەکی دیکە گووتی : پزیشک .. 
یەکێکی دیکە گووتی : ئەندازیار .. 
بەڵام یەکێک لە قوتابیەکان وەڵامێکی سەیری دایەوە ... 
زۆربەی قوتابییەکان پێکەنینیان بەوەڵامەکەی ھات .. 
ئایا دەزانن وەڵامی ئەم قوتابییە چی بوو .. 
قوتابیەکە گووتی : دەمەوێت ببمە ھاوەڵی پێغەمبەر (د.خ) .. 
مامۆستاکە سەیری بەوەڵامی قوتابییەکە ھات ..!! 
مامۆستاکە بە قوتابییەکەی گووت : لەبەرچی دەتەوێت یەکێک بیت لە ھاوەڵانی پێغەمبەرمان (د.خ). 
قوتابیەکە گووتی : دایکم شەوانە پێش ئەوەی بخەوین ، چیرۆکی یەکێک لە ھاوەڵانمان بۆ دەخوێنێتەوە و منیشم سەرسامم بە ئازایەتی و دانایی و وەفاداری ئەوان ... 
مامۆستاکە لەم وەڵامە بێ دەنگ بوو ..!! 
مامۆستاکە  چاوەکانی پڕ فرمێسک بوو و تێگەیشت لەپشت ئەم منداڵە چاوگەشە دایکێکی مەزن ھەیە کە توانیوویەتی بە باشترین شێوە پەروەردەی بکات ... 
 



478 بینین

زیاتر

Copyrights kurdzone.net. All rights Reserved@