kurdzone

 
 کورتەچیرۆک

مامۆستای باش   |  02/10/2024

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

قوتابییەک بە مامۆستاکەی گووت : مامۆستا وانەکەت زۆر خۆشەو چێژی لێ دەبینین و چاوەڕێ دەکەین تا وانەی تۆ دێت بۆ ئەوەی بە ئاسانی تێبگەین . 
بەڵام کاتێک دەگەڕێینەوە ماڵەوە و بەتەنھا کتێب دەخوێنینەوە ، ئەو چێژەی لێ وەرناگرین و لێی تێناگەین ..!! 
مامۆستاکە گووتی : ھەنگوین لە چی دروست دەکرێت ؟ 
قوتابیەکە گووتی : لەگوڵ دروست دەکرێت . 
مامۆستاکە گووتی : ئەگەر ھەندێک گوڵ بخۆی تامی چۆن دەبێت ؟ 
قوتابییەکە گووتی : بەدڵنیاییەوە تاڵ دەبێت . 
مامۆستاکە گووتی : کوڕی خۆم مامۆستا وەک ھەنگ وایە ھەزارەھا گوڵ دەگەڕێت و پوختەی بەرھەمی ئەم ھەموو گوڵە دەخاتە بەردەستی ئێوە . !! 
مامۆستا لە ھەموو گوڵەکان ھەنگوینێکی باش دروست دەکات و ئینجا پێشکەشی قوتابییەکانی دەکات . 
بەمەش کۆکراوەی ھەموو زانیارییەکان بە ئاسانی دەگاتە دەست ئێوە .
سوپاس بۆ ھەموو ئەو مامۆستایانەی ھۆکار بوون بۆ گەیشتنمان بە ئاستێکی بەرزتر لە ژیان، بوونی ئەوان لە ژیانمان ھۆکاربوو بۆ ئەوەی سەختییەکانی ژیان ئاسانتر بێت . 



596 بینین

زیاتر

Copyrights kurdzone.net. All rights Reserved@