kurdzone

 
 جوانکاری

سوودەکانی سیحراویەکانی زەیتی لافندەر بۆ قژ   |  02/10/2024

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

زەیتی لافندەر یەکێکە لە زەیتە بۆن خۆشەکان و زۆر سەرنج راکێشە کە لەرووەکی لافندەر دەردەھێندرێت ، زەیتی لافندەر سوودێکی یەکجار زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە بە تایبەتی بۆ قژ و رووخسار . 
لەم بابەتەش تیشک دەخەینە سەر گرنگترین سوودەکانی زەیتی لافندەر : 
١.قژ بەھێز دەکات . 
بەپێی ئەو توێژەینەوانەیە کە ئەنجامدراوە دەرکەوتووە کە زەیتی لافندەر کاریگەری ھەیە لە ھاتنەوەی قژ و یارمەتیدەرە بۆ چارەسەرکردنی رووتانەوەی قژ . 
٢. دژە میکرۆبە : 
یەکێکی دیکە لە تایبەتمەندییەکانی زەیتی لافندەر ئەوەیە ، تایبەتمەندی دژە میکرۆبی لە خۆ دەگرێت ، ئەمەش وا دەکات سوودێکی زۆری بۆ قژ و سەری مرۆڤ ھەبێت و چارەسەری تۆشکە بکات . 
٣. لەناوبردنی رشک و ئەسپێی قژ : 
بەپێی توێژینەوەکان دەرکەوتووە کە زەیتی لافندەر لەگەڵ زەیتی داری چا ، دەتوانن یارمەتیدەر بن بۆ خۆپاراستن لە رشک و ئەسپێی قژ . 
٤. نەھێشتنی ئاوسانی پێست : 
بەھۆی ئەوەی لە پێکھاتەکەی مادەی دژە ئاوسان ھەیە ، زەیتی لافندەر کاریگەری باشی ھەیە لەسەر ئاوسانی پێست و سووتانەوەی سووک و ووشک بوونی پێستی سەر و پێوەدانی ھەندێک زیندەوەر . 
٥. ھێورکەرەوەیە : 
زەیتی لافندەر بۆنێکی زۆر خۆشی ھەیە و ھێورکەرەوەیە کە دەکرێت وەک بۆنێک بۆ ھێورکردنەوەی مێشک بەکار بھێندرێت وئارامی بە مرۆڤ دەبەخشێت . 
سەرچاوە | پێگەی دەیلی میدیکەڵ 



425 بینین

زیاتر

Copyrights kurdzone.net. All rights Reserved@