چەند زانیاریەک دەربارەی کوندەپەپۆ | 11/01/2024
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
لەم بابەتە چەند زانیارییەکانتان لەسەر کوندە پەپۆ بۆ دەخەینە روو ھیوادارین سوودی ھەبێت :
• کوندە پەپۆ توانای ھەیە مەلەوانی بکات و ھەندێک جار لە ژێر ئاو راودەکات .
• ملی کوندە پەپۆ ١٤ بڕبڕەی ھەیە ، ئەمەش دوو ئەوەندەی بڕبڕەکانی ملی مرۆڤە و ئەمەش یارمەتی دەدات ملی بە چواردەوری خۆی بسوڕێنێت .
• کوندە پەپۆی (ornimegalonxy) گەورەترین جۆری کوندە پەپۆیە و درێژییەکەی دەگاتە زیاتر لە یەک مەتر، بەڵام بە دەگمەن ماوە و ھەندێک سەرچاوە دەڵێن بە تەواوەتی لە ناوچووە .
• کوندە پەپۆ چاوی ساختەی ھەیە ، لەراستیدا ئەم چاوە بوونی نییە ، بەڵام بەھۆی ھەندێک پەڕی سەری وا دەردەکەوێت لە لوتکەی سەری چاوێکی دیکەی ھەیە ئەم شتەش لە کوندەپەپۆی باکووری ھەیە و ئەمەش ترس دەخاتە دڵی رکابەرەکانی و کەمتر ھێرشی دەکەنە سەر.
• لە لای میسرییەکان کۆنەکان کوندە پەپۆ ھێمای شەو و مردن بووە ، لەلای ھیندۆسەکان بە واتای روحی خواوەندی مردن (یاما) دێت .
• لەلای یۆنانیەکان کوندە پەپۆ نیشانەی خێر و بەرەکەت بووە و وێنەی کوندە پەپۆ لەسەرە گۆزە و پارە دروست دەکرا.
سەرچاوە | الموضوع
1422 بینین
|