ئەگەر منداڵەکەت کەلەرەق بوو چۆن چارەسەری دەکەیت | 11/01/2024
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
یەکێک لەو گرفتانەی رووبەرووی دایک و باوکان دەبێتەوە چۆنیەتی سزادانی منداڵەکانیان لە نێو ئەو منداڵانەش ھەندێکیان زۆر کەلەرەقن و بە ئاسانی دەستەمۆ نابن ، لەبەر ئەمە دەبێت بیر لە شێوازێک بکەیتەوە کە بتوانێ سزایان بدەیت بەڵام سزادانەکە پەروەردەیی بێت و دوور بێت لە توند وتیژی :
• پێویستە ئامانج لە سزاکە چاککردنی رەفتاری منداڵەکە بێت و نەک سزادانەکە ئامانج بێت و پێوستە منداڵەکە لەم شتە تێبگات .
• پێویستە سزاکە راستەوخۆ لە دوای رەفتارەکە بێت و دوانەخرێت جار بە ھەر بیانویەک بێت ، چونکە دەبێت بزانێت لەسەر چی سزات داوە .
• نابێت سزاکە توندوتیژ بێت .
• نابێت سزاکە بژاردەی تێدا بێت و بەشێوەیەک بێت دەرفەتی بدەیت رووبەرووی سزاکە ببێتەوە .
• مەرج نییە سزاکە قورس بێت ، چونکە ئەم کاتە منداڵەکە وا ھەست دەکات تاوانی ئەنجامداوە نەک ھەڵەی کردووە ، دەکرێت سزاکە سروشتی و لۆژیکی بێت .
• ئەگەر زانیت ئەو جۆرە سزایانە سوودی نییە دەبێت شێوازی سزاکان بگۆڕیت و دەبێت بە ھەماھەنگی بێت لەگەڵ خێزانەکەت بۆ ئەوەی رەفتاری منداڵەکە بگۆڕێت.
سەرچاوە | الموچوع
736 بینین
|