بە کێ دەگوترێ ھاوسەرێکی باش؟ | 27/08/2023
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
بێگومان ھەموو خێزانێک ئارەزوو دەکات باشترین ھاوسەر بۆ کچەکەیان بدۆزنەوە و ئەم کوڕە دەبێتە زاوایان کەسێکی زۆرباش بێت و ھیچ کێشەیەکی نەبێت ، بەڵام ئەمەش کەمێک ئاسان نییە ، چونکە ھاوسەری باش چەند بنەمایەکی ھەیە و یاخود ھەندێک پێوەر ھەیە کە وا دەکات ھەڵسەنگاندن بۆ کەسەکە بکرێت ، لەوانەش مەرج نییە ئەوەی پارەی ھەبوو بتوانێت ژیانێکی ئاسوودە بۆ ھاوژینەکەی دابین و یاخود گەنجێکی جوان و رێکپۆش ئەوا کەسێکی باش بێت ، لەبەر ئەمە دەبێت ھەندێک پێوەر ھەیە بیکەنە بنەما بۆ ھەڵبژاردنی ھاوسەری باش لەوانەش :
• ھاوسەنگی لە لایەنی ئاینی و ئەخلاقی ، چونکە گەر کوڕەکە خاوەن رەوشتێکی باش بوو و پابەند بوو بەلایەنی ئاینی زیاتر رێز لەخانەوادەی ھاوژینەکەی دەگرێت .
• لێک نزیکی لە ئاستی بیرکردنەوە و رۆشنبیری ، چونکە ئەم خاڵە بۆدوای پرۆسەی ھاوسەرگیریش زۆر گرنگە ، چونکە زۆر جاری کێشەکان لەم خاڵە دەست پێدەکات و ناکۆکیەکان قوول دەبنەوە و کێشەی دیکەی بە دوا دادێت .
• رووخساری دەرەوەی دەبێت گونجاو بێت ، مەرج نییە زۆر جوان بێت ، بەڵام ناشکرێت جیاوازییەکی یەکجار زۆری ھەبێت لەگەڵ ھاوژینەکەی .
• لێک نزیکی لە ئاستی کۆمەڵایەتی و دارایی لە نێوان ھەردوو خێزان ، بۆ ئەوەی کێشەکان لەدوا رۆژ کەمتر بێت .
• ھاوسەنگی لەکەشی ژیانیان و ئەو شوێنەی لێی ھاتوون .
سەرچاوە | الموچوع
789 بینین
|