رووباری خەلیفان | 19/02/2018
ارام روستایی - دامهزرێنهری ماڵپهر (نووسین)
خەلیفان کەوتۆتە ناوچەیەکی شاخاوی، نزیکە لە گەلی عەلی بەگ، بەھۆی ئەوەی ئەم ناوچەیە نزیکە لە چەندین شوێنی گەشتیاری سەڕنج ڕاکێش بۆیە بۆتە خاڵێک بۆ وەستانی گەشتیاران و کڕینی ھەندێک پێداویستی لە بازارەکەی.
ئەم وێنەیەی دەی بینن رووباری خەلیفانە کە بەناو خەلیفان دادەروات و سیمایەکی جوانی بە ناوچەکە داوە، دەورەی ئەم رووبارە بە دار داپۆشراوە، وە لە کاتی تەم و مژدا شوێنەکە زیاتر دڵڕفێن دەکات.
ئەم وێنەیە لە کۆتایی پایزی ٢٠١٧ گیراوە.
فۆتۆ: ارام روستایی
www.aramrustayi.com
4622 بینین
|