گەلی فەقیان | 12/02/2018
ارام روستایی - دامهزرێنهری ماڵپهر (نووسین)
ئەم شوێنە کەوتۆتە نێو چیاکانەوە، لە نزیک دۆڵی ئاکۆیانە، کە سەر بە شاری رواندوزە، بە یەکێک لە شوێنە ھەرە قەڵەباڵغەکان دادەندرێت، کە گەشتیاری ھەرێم و دەرەوەی ھەرێمی کوردستان رووی تێ دەکەن. وە لە زۆربەی کاتەکانی ساڵ ئەم شوێنە سەڕنجی گەشتیاران رادەکێشێت، بەتایبەتی لە بەھار و ھاویندا. چونکە ناوچەکە دارێکی یەکجار زۆری لێیە و کەوتۆتە ناوچەیەکی شاخاویش.
ئەم وێنەی دەی بینن لە وەرزی پایزی ٢٠١٧ گیراوە، بەھۆی بوونی داری زۆر ناوچەکە رەنگی زێرینی وەرگرتووە.
فۆتۆ: ارام روستایی
www.aramrustayi.com
4175 بینین
|