kurdzone

 
 کوردستان

رووباری سەرگەڵو و بەرگەڵو  |  30/10/2017

ارام روستایی - دامه‌زرێنه‌ری ماڵپه‌ر (نووسین)

ناوچەیەکی شاخاوی و دڵرفێن و سەوزە، دەکەوێتە نزیک شارۆچکەی دوکان، ئەم رووبارە بە نێو دار و درەخت گوزەر دەکات بۆیە سروشتی ناوچەکەی جوانتر و خۆشتر کردووە.
سەرگەڵو و بەرگەڵو یەکێکە لەو ناوچانەی ساڵانە چەندین گەشتیار رووی تێدەکەن لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان. ناوچەکە پێکھاتووە لە دار و سەوزایی و چەند گوندێک و ئەم رووبارە.
بەھۆی بوونی ئاوەکە و بەرزی و نزمی ئەم ناوچە شاخاویە چەندین تاڤگەی بچووک و سەرنچ راکێشی لێ دروست بووە.
وە گەشتیاران زۆرجار شەوانەش لەم ناوچە گەشتیاریە دەمێننەوە.
ئەم وێنەیە لە بەھاری ٢٠١٧ گیراوە.


وێنەکە لە لایەن ئەندازیار ارام روستایی گیراوە
بۆ بینینی زۆرترین و جوانترین وێنە سەردانی ئەم ماڵپەری خوارەوە بکەن:
www.aramrustayi.com



4974 بینین

زیاتر

Copyrights kurdzone.net. All rights Reserved@