دەگێڕنەوە جووتیارێک ھەبوو باشترین جۆری دەرەی دەچاند .
ساڵانە بەھۆی بەرھەمەکەی خەڵاتی باشتری جووتیاری وەردەگرت .
ساڵ لە دوای ساڵ ئەم جووتیارە بەرھەمی باشتر دەبوو و خەڵاتی باشترین بەرھەمی بەدەست دەھێنا .
رۆژێکیان یەکێک پرسیاری لێکرد : نھێنی سەرکەوتنی تۆ لە چیدایە ؟
جووتیارەکە گووتی : ساڵانە گەشت دەکەم بۆ شوێنەکانی دیکە بۆ ئەوەی باشترین تۆی دەرە بھێنم و بیچێنم .
ھەروەھا بەشێک لە تۆیەکە دەدەمە دراوسێکانم بۆ ئەوەی ئەوانیش ھەمان تۆ بچێنن .
دواتر گرنگیەکی زۆر بە بەرھەمەکەی خۆم دەدەم لە رووی ئاودان و خاوێنکردنەوە و سەرپەرشتی کردن .
بەم شێوەیەش خەڵاتی باشترین بەرھەم بەدەست دەھێنم .
پیاوەکە گووتی : بۆچی تۆ دەرە باشەکەی خۆت بەسەر دراوسێکانت دابەش دەکەیت ، ناترسی رکابەریت بکەین لەسەر خەڵاتی باشترین بەرھەم .
جووتیارەکە گووتی : لەبەر ئەوە تۆیە باشەکەیان پێدەدەم بۆ ئەوەی دڵنیا بم تۆی خراپی ئەوان بەھۆی با یا ھەر ھۆکارێکی دیکە بێت ناگوازرێتەوە نێو بەرووبوومەکە و بەرھەمی منیش تێکناچێت .
ئەمەش نھێنی سەرکەوتنی منە ..
رێگە نادەم بەرھەمی خراپ تێکەڵی بەرھەمەکەم بێت و بەرھەمەکەی خۆم بە باشترین شێوەی گرنگی پێدەدەم ، چونکە بە گرنگی پێدان دەبێتە باشترین بەرھەم .
ئەوەی دەیەوێت لە ژیاندا سەرکەوتوو بێت ، دەبێت یارمەتی خەڵکی دیکە بدات بۆ سەرکەوتن .
ھیچ کەسێک بەسەرکەوتوو داناندرێت گەر یارمەتی خەڵکی دیکە نەدات لەسەرکەوتن ، چونکە سەرکەوتن بە خۆپەرستی بەدەست نایەت .
مرۆڤی بەھادار لە ژیاندا تەنھا بۆ خۆی ناژیت ، بەڵکو بۆ ھەمووان دەژیت .