یەکێک لە کێشەکانی مرۆڤ بریتیە لە بەرزبوونەوەی رێژەی شەکر لە خوێنەکەی ، ئەمەش دەکرێت ھەستی پێ بکرێت لە رێگەی چەند نیشانەیەک .
بەرزبوونەوەی سادەی شەکرە .
لەحاڵەت بەرزبوونەوەی سادەی شەکرە ، چەند نیشانەیەک دەردەکەون کە پێویستە وریای خۆت بیت و ئاگاداریان بیت ، لەو نیشانانەش :
• ھەست کردن بە تینوویەتی .
• زۆر میزکردن .
• لەدەستدانی کێش .
• ھەست کردن بە ماندوویەتی .
• شەھیەت بۆ خواردن زیاد دەبێت
• ووشک بوون ، ئەمەش بریتی دەبێت لە ووشک بوونی ناو دەم و گەرم بوونی پێست و وشک بوونی پێست . لەم حبارەش لەشی مرۆڤ رێژەیەکی زۆر لە شلەمەنی لەدەست دەدات .
نیشانەکانی بەرزبوونەوەی مام ناوەندی شەکرە .
• لێل بوونی پێش چاو (Bluurred vision)
• تینوویەتی زۆر .
• سەر سووک بوون . (Lighthead edness)
• گەرم بوونی پێست و ووشکبونی .
• ماندووبوون و خەواڵو بوون .
• بە زەحمەت لە خەو ھەڵدەستێت .
• ئەو نیشانانەی ھاوشانن لەگەڵ کەمبوونەوەی توانای لەش بۆ بەرھەم ھێنانی ئەنسۆلین .
ئەوانەش بریتین لە :
- ھەناسەدان بەخێرایی و بەقوولی .
- خێرایی لێدانی دڵ و لاواز بوونی ترپەی دڵ .
- دەرکەوتنی بۆنێکی ناخۆش لە ناو دەم .
- لەدەستدانی شەھیەی خواردن .
- ئازاری سک .
- رشانەوە .
سەرچاوە | الموضوع