»  هاوسەران

ئەرکەکانی منداڵ و قۆناغەکانی

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
ئەو ئەرکانەی دەکەوێتە سەر منداڵ لە قۆناغەکانی تەمەنی گۆڕانکاری بەسەر دادێت و ھەروەھا لە کۆمەڵگەیەک بۆ کۆمەڵگەیەکی دیکە جیاوازە ، جاری وا ھەیە لە یەک شار لە نێوان دانیشتوانی شار و گوندەکان جیاوازی ھەیە، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی گرنگترین ئەرکەکانی منداڵ بریتین لە : 
١.ئەرکەکانی منداڵ پێش چوونە قوتابخانە : 
زۆرینەی منداڵان قۆناغی پێش چوونە قوتابخانە بەشێوەیەک چالاکانە دەژین و جۆرەھا چالاکی ئەنجام دەدەن ، ھەندێک لە باوکان وای دەبینن کە پێویست ناکات لەم قۆناغە ھیچ ئەرکێک بە منداڵ بسپێردرێت ن بەڵام بەشێک پێیانوایە باشترە ھەندێک کاری ماڵەوە ئەنجام بدات وەک رێکخستنی شوێنی نووستنی و ھەروەھا یارمەتیدانی دایک و باوکی لەکاری بچووکی ماڵەوە ، چونکە ئەم کارانە وا دەکات ھەست بە بەرپرسیاریەتی بکات و ھەندێک شارەزایی بەدەست دەھێنێت. 
٢. ئەرکەکانی منداڵ لە قۆناغی قوتابخانە : 
لەم قۆناغە ئەرکەکانی منداڵ زیاتر دەبێت و دەبێت زیاتر ھەست بە بەرپرسیاریەتی بکات ، لەم قۆناغە پێویستە لەسەری بە پلەی یەکەم گرنگی بە ئەرکەکانی قوتابخانە بدات و بە باشی ئەنجامیان بدات ، ئینجا ھەندێک یارمەتی دایک و باوکی بدات ئەمەش بە پێی تەمەنی . 

سەرچاوە | الموضوع 




«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2149بینین‌‌‌
ساڵ پێشتر - Jul 20 2020 12:16AM