»  زۆنی زانیاری

شیری دایک هیچ بڕێک لە ماددەی ئاسنی تێدانیە

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
یەکێک لەو زانیارییانەی سەرنجی مرۆڤ رادەکێشێت ئەوەیە کە شیری سروشتی دایک مادەی ئاسنی تێدا نییە . 
پزیشکان بەشێوەیەک سەریان لەم حاڵەتە سوڕمابوو ، چۆن دەبێت شیری دایک مادەی ئاسنی تێدا نەبێت وبۆچی تێیدا نییە ؟ 
دوای ئەوەی چەندین توێژینەوەیان ئەنجامدا ، بۆ یان دەرکەوت ئەم حاڵەتێکی تایبەت نییە بەڵکو لە سەرتاسەری جیھان شیری دایکان مادەی ئاسنی تێدا نییە . 
ھەوڵیاندا تێبگەن بۆچی شیری دایک ، مادەی ئاسنی تێدا نییە . 
دوای چەندین ساڵ توێژینەوە بۆیان دەرکەوت کە نابێت منداڵ لە قۆناغی ساوایی ئەو شیرانە بخوات کە مادەی ئاستی تێدایە و ھەروەھا دایک لەماوەی ئەو دوو ساڵە خۆی پێویستی بە مادەی ئاسن ھەیە ، چونکە لە کاتی دووگیانی رێژەیەکی زۆری مادەی ئاسنی لەدەستداوە .. 
ئەوەی جێگەی سەرنج بوو بە لای پزیشکەکان ئەوەبوو کە منداڵ لە قۆناغی ساوایی ناتوانێت مادەی ئاسن ھەرس بکات . 
پرسیارەکە لێرە ئەوە بوو باشە ئەی پێداویستی خۆی لە مادەی ئاسن لە کوێ بەدەست دەکەوێت ؟ 
پزیشکان بۆیان دەرکەوت کە منداڵ لەو قۆناغەی لە سکی دایکیەتی لە (سپڵ) سیپەلاکی خۆی پێداویستی خۆی لە ئاسن زەخیرە دەکات . 
ئەوەی جێگەی سەرسوڕمان بەلای پزیشکان ئەوەبوو ئەو بڕە ئاسنەی لە ناو سپڵی منداڵ ھەیە بەشی دوو ساڵی دەکات و بە قۆناغ بە لەشی منداڵەکەی دەبەخشی . 
بێ ئەوەی ھیچ کەموکوڕییەکە ھەبێت و ھیچ پاڵەپەستۆیەکی ناخاتە سەردایکی بۆ دابین کردنی پێداویستی لە مادەی ئاسن .

سەرچاوە | ثقف نفسک 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
1854بینین‌‌‌
ساڵ پێشتر - Jul 13 2020 11:59PM