»  کورتەچیرۆک

خوێی دراوسێکەمان

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

کچێک دەڵێت : رۆژێکیان دایکم پێی گووتم کچەکەم بڕۆ لەم ماڵە دراوسێیەمان ھەندێک خوێم بۆ بێنە . 
کچەکەش گووتی : بەڵام دایکە ئێمە خوێمان ھەیە .. 
دایکەکە گووتی : رۆلە تۆ برۆِ ھەندێک خوێم بۆ بێنە و ھەقت بەسەر کارەکەم نەبێت . 
کچەکە گووتی : چووم ماڵە دراوسێکەمان و ھەندێک خوێم بۆ دایکم ھێنا . 
پرسیارم لەدایکم بۆچی داوای خوێت لەم ماڵە دراوسَیە کرد لەکاتێکدا خۆمان خوێمان ھەبوو . 
دایکەکە گووتی : ئەم ماڵە دراوسێیەمان ھەژارن و ماوە نا ماوە دێن داوای ھەندێک شتی وورد دەکەن، منیش پێیان دەدەم ، بۆ ئەوەی ھەست نەکەن تەنھا ئەوا پێویستیان بە ئێمە ، منیش ماوە ناوە داوای شتێکی سادەیان لێدەکەم بۆ ئەوەی ھەست بکەن ئێمەش پێویستیمان بە ئەوان ھەیە . 
پەند لەم چیرۆکە .. 
لە ژیاندا وەک ئەو دایکە بە بە میھرەبانی ببەخشە و بە میھرەبانی وەربگرە ، ھەموو ئامانجت با یارمەتیدانی خەڵک بێت ، بەڵام لەم یارمەتیدانە ھەستیان رابگرە و نەکەی خۆت بە گەورەتر بزانی ، چونکە رۆژگار دێت و دەڕوات و لەوانەیە رۆژێک دابێت تۆش پێویستیت بە یارمەتی ھەموو ئەو کەسانە ھەبێت کە یارمەتیت داون . 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
1546بینین‌‌‌
ساڵ پێشتر - Jul 6 2020 10:35PM