»  تەندروستی

چۆن منداڵەکەت لە غازاتی سک دەپارێزیت

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
دەکرێت ھەندێک رێگە بگریتە بەر بۆ ئەوەی منداڵەکەت لە غازاتی سک بپارێزی ، ئەمە بەم شێوەیەی خوارەوە . 
ھەوڵبدە نووکی مەمەی منداڵ کونێکی بچووک بێت بۆ ئەوەی شیر بەکەمی بخوات و ماوەیەکی زۆری پێ بچێت و باشتر ھەرس بکرێت ، چونکە شیر خواردنی خێرا دەبێتە ھۆی ئەوەی ھەوایەکی زیاتر لە نێو سکی کەڵەکە بێت و ئێشی زیاتر بێت . 
ھەوڵبدە لەکاتی شیر خواردن ، منداڵەکەت سەری لە سکی بەرزتر بێت . 
•ھەوڵبدە شووشەی شیرەکە ماوە نا ماوە بگۆڕیت ، چونکە ھەندێک جۆری شووشە (ئەوانەی لا سەری خوارە) باشترن بۆ کەمکردنەوەی غازات . 
ھەوڵبدە منداڵەکە تەواو دەمی بە مەمەکە وەبنوسێنێت ، بەمەش دەرفەتی ھەوا کەمتر دەبێتەوە بۆ چوونە نێو سکی . 
دوای شیر پێدان قرپەیەک بە منداڵەکەت بدەوە بۆ ئەوەی غازاتی نێو سکی کەم بێتەوە .  

سەرچاوە | الموضوع 



«  ته‌واوی بابه‌ته‌ پزیشكیه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2979بینین‌‌‌
3 ساڵ پێشتر - Jul 31 2021 11:20AM