»  تەندروستی

چ جۆرە دەرمانێک باشە بۆ چارەسەری غازاتی منداڵ؟

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
ئەگەر منداڵەکەت غازاتی زۆر بوو ، ئەوا پێویستە راوێژ بە پزیشکێکی پسپۆڕ بکەیت بۆ ئەوەی چارەسەری دۆخەکە بکات ، ھەروەھا لە زۆربەی دۆخەکەکان پسپۆڕانی پزیشکی منداڵ ئەم جۆرە چارەسەرییانە دادەنێن بۆ چارەسەری غازات (بەڵام نابێت تۆ بە بێ پرس بە کاری بھێنی). 
دەرمانەکانیش بریتین لە : 
١.سیمتیکۆن (simethicon) ئەم بەشێوەی قەترە لە دەرمانخانەکان ھەیە ، لە زۆربەی دەرمانخانەکان بەدەست دەکەوێت و خەڵک بەکاری دەھێنێت بۆ چارەسەری غازات. 
٢.بەکتریای سوود بەخش : 
توێژینەوەکان دەریانخستووە کە تەواوکەرە خۆراکییەکان کەبەکتریای سوودبەخشی تێدایە، یارمەتیدەرە بۆ چارەسەرکردنی غازاتی سک .

سەرچاوە | الموضوع 



«  ته‌واوی بابه‌ته‌ پزیشكیه‌كان ئامۆژگاری گشتین، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری گونجاو سه‌ردانی پزیشك بكه‌! »  
«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
3379بینین‌‌‌
4 ساڵ پێشتر - Jul 9 2020 9:22PM