»  زۆنی زانیاری

کاتێک پێغەمبەر نوح دەستی کرد بە دروست کردنی کەشتیەکەی باران نەدەباری

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
مرۆڤ لە ھەر چیرۆک و بەسەرھاتێک پێویستە وانەیەک بۆ ژیانی خۆی وەربگرێت و ببێتە بنەمایەک بۆ سوود وەرگرتن  ، لە چیرۆکی کەشتی پێغەمبەر نوح (علیە سەلام) چەند شتێک فێردەبین لەوانەی . 
یەکەم : نەکەی ھەرگیز کەشتیەکەت لەدەست بدەیت . 
دووەم : لەبیرت بێت ھەموومان لەنێو ھەمان کەشتین. 
سێیەم : پلان بۆ دوا رۆژ دابنێ ، کاتێک پێغەمبەر نوح دەستی کرد بە دروست کردنی کەشتیەکەی باران نەدەباری . 
چوارەم : لەژیاندا خۆراگر بە ، لەوانەیە لەتەمەنی ٦٠ ساڵی کارێکی گرنگت بێتە پێش . 
پێنجەم : ھەموو کات گوێ لە رەخنەگرەکان مەگرە ، ئەو کارە تەواو بکە کە پێویستە لەسەرت . 
شەشەم : دوا رۆژی خۆت لەسەر زەویەکی بەرز بونیات بنێ . 
حەفتەم : بۆ سەلامەتی خۆت ، لەگەڵ کەسی دیکە سەفەر بکە . 
ھەشتەم : ھەموو کات خێرایی قازانج نییە ، چونکە کیسەڵ و مامز بەیەکەوە گەشتیان لەناو کەشتیەکە کرد. 
نۆیەم : کاتێک ماندوویت .. کەمێک پشوو بدە . 
دەیەم : لەبیرت بێت کەشتیەکە لەلایەن کەسانی کەم ئەزموون بونیات نرا و سەرکەوتوو بوو و کەشتی تایتانیک لەلایەن کەسانی پیشەگەر بونیات نرا و نوقم بووە . 

سەرچاوە |ثقف نفسك



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
2817بینین‌‌‌
4 ساڵ پێشتر - Jul 2 2020 9:19PM