»  رەمەزان

گەورەیی شەوی قەدر

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

شەوی قەدر پێگەیەکی گەورەی ھەیە لە لای خودای گەورە کە بریتین لەمانەی خوارەوە : 
 لەم شەوە پیرۆزە خودای گەورە قورئانی دابەزاندوە ، کە رێگەی ھیدایەتی تێدایە بۆ مرۆڤەکان و جنەکان و لە رێگەی قورئان بەختەوەری بەدی دێت . 
 خودای گەورە باسی ئەم شەوەی کردووە کە شەوێنی پیرۆزە ،  خودای گەورە دەفەرمووێت (إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةٍ مُّبَارَكَةٍ إِنَّا كُنَّا مُنذِرِين) 
 خودای گەورە لەم شەوە پیرۆزە ڕۆزی مرۆڤەکان دیاری دەکات و ھەروەھا تەمەنیشی تێدا یەکلایی دەکرێتەوە . 
 خێری شەوی قەدر بە قەد خێری ھەزار مانگە ، لەبەر ئەمە ھەوڵبدەن ئەم خێرە گەورەیە لە دەست خۆتان مەدەن و خۆتان بۆ ئەم خێرە تەرخان بکەن . 
سەرچاوە | الموضوع



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
1917بینین‌‌‌
4 ساڵ پێشتر - May 19 2020 6:08PM