»  رەمەزان

لە مانگی رەمەزان ئەم پرۆگرامە پەیڕەو بکە

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر


ئەمە پرۆگرامێکی سادەیە دەکرێت لەو چەند رۆژەی مانگی رەمەزانی پیرۆز ماوە پەیڕەوی بکەیت ، چونکە سوودی زۆرە و خێرێکی زۆرت دەگاتێ. 
•ئەگەر دەرگای مزگەوتەکان کرایەوە ، ئەوا زوو بڕۆ مزگەوت و نوێژی سونەت ئەنجام بدە ، ئەگەر لەماڵەوەش بووی دەتوانی سونەتەکە بکەیت و نوێژی جەماعەت لەگەڵ ماڵەوە ئەنجام بدەیت . 
• لە مزگەوتیش نەبوو ئەوا ھەوڵبدە نوێژەکانی بە کۆمەڵ ئەنجام بدەیت . 
•تا پێت دەکرێت قورئان بخوێنە و با زۆربەی کاتەکان یاوەرت بێت . 
•بەڵێن بە خۆت بدە کە بەلایەنی کەم ئەم مانگە خەتمێکی قورئان بکەیت . 
•کاتی دوای نوێژی عەسر بقۆزەوە بۆ خوێندنەوەی قورئان و گوێگرتن لە وانەی ئاینی . 
•ئەو کاتانەی کە لەگەڵ ماڵەوە بەسەری دەبەیت ، لە کار چاکە بەردەوام بە و ھاوکاری کردنی خێزانەکەت بە خێر و چاکە بۆت ھەژمار دەکرێت . 
•خشتەیەک دابنێ بۆ سەردانی کەسە نزیکەکانت و تا دەکرێت چاکەیان لەگەڵ بکە. 
کات تەرخان بکە بۆ منداڵەکانت و فێریان بکە ئاین چییە و چونکە ئەرکەکان جێ بەجێ بکەن . 
ئەگەر توانات ھەیە ھەندێک پارە وەک سەدەقە و خێر بە ھەژاران بدە. 
پێش بانگی مەغریب ، ھەندێک کات تەرخان بکە بۆ نزا و پاڕانەوە , چونکە دوعا کردن باشترین کارە کە مرۆڤ بە زمانی بەرۆژوو ئەنجامی بدات . 
ئەگەر توانات ھەبوو زوو بڕۆ بۆ نوێژی عیشا و ئینجا تەراویحەکان ئەنجام بدە ، ئەگەر مزگەوتیش نەکرابووە ئەوا لە ماڵەوە ئەم کارە ئەنجام بدە. 
پێش پارشێو کردن ھەندێک کات تەرخان بکە بۆ زیکری خودای گەورە . 
ھەوڵبدە لەم مانگە رێچکە پیاو چاکان بگریت و دواتر ئەم رێگەیە بەرمەدە بۆ ئەوەی سەربەرزی دونیا و قیامەت بیت . 
سەرچاوە | http://www.saaid.net/




«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
1876بینین‌‌‌
4 ساڵ پێشتر - May 15 2020 9:48PM