»  رەمەزان

چەند ئامۆژگارییەک بۆ سوود بینین لە مانگی رەمەزان

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر
گرنگترین ئەو کارانەی پێویستە لە مانگی رەمەزان ئەنجامی بدەیت بریتین لە : 
ھەوڵدان بۆ ئەوەی زۆرترین کاری خێر بکەیت و پارە لەم پێناوە خەرج بکە ، ھەروەھا ھەوڵبدە خۆراک دابین بکەیت بۆ رۆژوەوانان لەکاتی بەربانگ . 
روو لەو شوێنانە کە خەڵکی ھەژاری لێیە بەتایبەتی خەڵکی شار وشارۆچکەکان و گوندەکان کە رێژەیەکی زیاتری ھەژارانی لێیە بۆ ئەوەی یارمەتی دابەش بکەیت . 
دووربکەوە لە تەلەفزیۆن و ئەو شتە بێ سوودانە سەرقاڵت دەکەن . 
•لە وانە ئاینیەکان دابنیشە بۆ ئەوەی شارەزایی زیاترت لە ئاینەکەت ھەبێت. 
•زۆرترین نزا بکە و خۆت بدە دەستی خودای گەورە . 
•لە دایک وباوکت نزیک بەوە و ھەوڵبدە بە باشترین شێوە مامەڵەیان لەگەڵ بکەیت ، چونکە ئەمە ئەرکە و ھەروەھا پاداشتێکی زۆریشی لەسەر وەردەگری . 
•زاڵ بە بەسەر نەفسی خۆت و دووری بخەوە لە گوناح و تاوان . 
•ھەوڵبدە لەزۆربەی کاتەکان سیواک بەکار بھێنی و بۆ خەڵکیشی دابین بکە. 
•ھەوڵبدە زانیاری بڵاوبکەیتەوە بەتایبەتی زانیاری ئاینی . 
سەرچاوە | الموضوع



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
1237بینین‌‌‌
4 ساڵ پێشتر - May 29 2020 3:17PM