»  رەمەزان

چۆن مانگی رەمەزان لەبەرژەوەندی خۆت دەقۆزیتەوە

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

لەگەڵ ھاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز ، زۆرینەی موسڵمانان ھەوڵدەدەن گۆڕانکارییەکی تەواو لە ھەڵسوکەوتی خۆیان بکەن و زۆرترین سوود لەم مانگە ببینن . 
سوود  بینن لەم مانگە پیرۆزە دەکرێت بەچەند خاڵێک بێت ئەوانەش بریتین لە : 
١.تەوبەکردن : واتا مرۆڤی موسڵمان پێویستە تەوبەیەکی راستگۆیانە بکات لەھەموو ئەو گوناحانەی لە ماوەی رابردوو ئەنجامی داوە و بەڵێندان بە نەگەرانەوە بۆ ئەم گوناھانە .
٢. دڵخۆش بی بە ھاتنی ئەم مانگە پیرۆزە ، چونکە ئەم دڵخۆشییە وات لێدەکات خۆت بە شێوەیەکی باشتر بۆ ئەم مانگە ئامادە بکات. 
٣. پلان دانان : دەبێت پێش ھاتنی مانگی رەمەزان مرۆڤ پلانێکی باشی بۆ  خۆی دابنێت ، بۆ ئەوەی ھەموو کاتەکان لەم مانگە پیرۆزە لە بەرژەوەندی خۆی بقۆزێتەوە . 
٤. بەشداربوون لە تێرکردنی ھەژاران و یارمەتی ئەو کەسانە بدرێت کە پێویستیان بەم یارمەتییە ھەیە . 
٥. زۆر نزاکردن ، یەکێک لە باشترین کارەکانی مانگی رەمەزان بریتی دەبێت لە زۆر نزاکردن بۆ ئەوەی خوای گەورە لێت خۆش بێت و ئاواتەکانت بێتە دی . 
٦. سیلەی رەحم بپارێزە : لەم مانگە بەپێی توانای خۆت ھەوڵبدەن سیلەی رەحم بپارێزی و سەردانی خزم و کەسوکارت بکەیت ، چونکە ئەم کارە خێری زۆرە . 
٧. خۆت بەدوور بگرە لە گوناح کردن ، دوور بکەوە لەو شوێنانەی سەرقاڵت دەکات بە کاری دونیا . 
سەرچاوە | الموضوع


«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
1590بینین‌‌‌
4 ساڵ پێشتر - May 14 2020 2:26AM