»  رەمەزان

لەرەمەزان چۆن خۆت لە برسیەتی دەپارێزیت

ماموستا یاسین احمد - وه‌رگێری ماڵپه‌ر

پسپۆڕان ئامۆژگاریمان دەکەن بۆ ئەوەی لە مانگی رەمەزانی پیرۆز لە برسیەتی بەدوور بین ئەم سیستەمە خۆراکییە لە کاتی پارشێو پەیڕەو بکەین . 
١.رێژەیەکی زۆر شلەمەنی بخۆوە بۆ ئەوەی لەشت لە وشکەتی بپارێزی . 
٢.خۆراکی دانەوێلەیی بخۆ کە وزەت پێ دەبەخشێت وەک برنج . 
٣. ئەو خۆراکانە بخۆ کە رێژەیەکی زۆر مادەی ریشالی لە خۆ دەگرێت وەک دانەوێلەی ریشالی و وەکو شۆفان و دانەوێلە و چەرەزات . 
٤. زەبادی بخۆ ، چونکە توخمی خۆراکی زۆر لە خۆ دەگرێت وەک پرۆتین و کالسیۆم و یۆد . 
تێبینی : دەبێت لەم مانگە دوور بکەویتەوە لە خواردنی خۆراکی سوورکراوە و ھەروەھا ئەو خۆراکانەی خوێی زۆری تێدایە وەک پەنیری پر خوێ و گۆشتی نێو قووتی . 
سەرچاوە | الموچوع 



«  مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ کوردزۆن پارێزراوه »  
1526بینین‌‌‌
4 ساڵ پێشتر - May 8 2020 3:19PM