ئەو خۆراکانە برسیەتیت کەم دەکەنەوە لەمانگی رەمەزان
ماموستا یاسین احمد - وهرگێری ماڵپهر
لەمانگی رەمەزانی پیرۆز بەشێک لە خەڵک ھەست بەبرسیەتی دەکەن و ئەمەش ماندوویان دەکات ، بەڵام دەکرێت بەسەر ئەم دۆخە زاڵبیت ، ئەگەر ھاتوو ئەم جۆرە خۆراکانەت خوارد .
١.زەبادی ، ئەمەش دەوڵەمەندە بە کالسیۆم و پرۆتین و کاری ریخۆلەکان و قۆلۆن رێکدەخات .
٢. ھێلکە ، زۆر دەوڵەمەندە بە پرۆتین .
٣. شۆفان : دەوڵەمەندە بە مادەی ریشالی و ئەمەش وات لێدەکات ھەست بە تێربوون بکەیت و ھەستی برسیەتیت کەم دەکاتەوە و ھەروەھا شۆفان ئاستی شەکر لە خوێن رێکدەخات .
٤.پاقلە : ئەگەر دەکرێ لە کاتی پارشێو بیخۆ ، چونکە رێژەیەکی زۆر لە ڤیتامین لە خۆ دەگرێت و ھەروەھا دەوڵەمەندە بە توخمی خۆراکی کە وات لێدەکەن ھەست برسیەتی نەکەیت .
٥.سێو ، دەوڵەمەندە بە ماددی ریشالی و ئاو و ڤیتامیناتی تواوە .
٦.خورما : وزەیەکی زۆر بە لەش دەبەخشێت و وات لێدەکات توانای کارکردنت ھەبێت لە رۆژدا .
سەرچاوە | الموچوع
|